Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم پێكهێنرا

په‌یام

دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵیی‌ عێراق له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمه‌وه‌ بڕیاریدا سێ‌ كه‌سی‌ پسپۆڕ بۆ ئاماده‌كردنی‌ ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌كه‌وه‌ ڕابسپێرێت.

ئه‌یاس سامووك، وته‌بێژی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵیی‌ عێراق،‌ ڕایگه‌یاند "به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حموود و، به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ وه‌زیری‌ نه‌وت و وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان و نوێنه‌رانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، دانیشتنی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ سكاڵای‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌چووه‌".

وته‌بێژی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ "له‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا دادگا بڕیاریداوه‌ به‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ سێ كه‌سی‌ كه‌ پسپۆڕ بن له‌ بواره‌كه‌ بۆ ئاماده‌كردنی‌ ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی‌ خاڵه‌ ته‌كنیكییه‌كانی‌ دۆسیه‌كه‌وه‌. ئه‌و سێ كه‌سه‌یش له‌لایه‌ن سه‌ندیكای‌ ئابووریناسانی‌ عێراق و سه‌ندیكای‌ جیۆلۆجیناسانی‌ عێراق و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌ندازایارانی‌ عێراقه‌وه‌ دیاری‌ ده‌كرێن".

به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادگا "ڕۆژی‌ 9ی‌ مانگ ئه‌و سێ‌ كه‌سه‌ پاش سوێندخواردن له‌به‌رده‌م دادگا، بۆ به‌جێهێنانی‌ ئه‌ركه‌كه‌یان ڕاده‌سپێردرێن. 6ی‌ مانگی‌ داهاتووش دانیشتنی‌ دادگا له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

917 جار خوێندراوەتەوە
07/10/2018

بابەتی زیاتر