Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داعش له‌ ناوچه‌ دووره‌ده‌سته‌كانی‌ باكووری‌ عێراق خۆی‌ ڕێكده‌خاته‌وه‌

په‌یام

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایده‌كات: داعش له‌ گوند و ناوچه‌ دووره‌ده‌سته‌كانی‌ باكووری‌ عێراق خه‌ریكی‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی پۆستی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "داعش تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ عێراق و، پاشماوه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ گوند و ناوچه‌ دووره‌ده‌سته‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌دان".

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی پۆستی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "داعش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ گورزی‌ كوشنده‌ی‌ لێ‌ وه‌شێندراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌و بۆشایی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ عێراق هه‌یه‌، به‌شێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌ دووره‌ده‌سته‌كان خۆیان حه‌شار داوه‌ و خه‌ریكه‌ خۆی‌ ڕێكده‌خاته‌وه‌".

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان له‌ باشووری مووسڵ بۆ سه‌ر پاشماوه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش ده‌ستپێكرد.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "له‌ سه‌ره‌تای‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه‌ توانیویانه‌ چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی‌ داعش بدۆزنه‌وه‌".

ده‌ستپێكردنی‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا چه‌ندین جار چه‌كدارانی‌ داعش دزه‌یان كردووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و هێرشیان بۆ سه‌ر هاووڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌نجام داوه‌.

890 جار خوێندراوەتەوە
07/10/2018

بابەتی زیاتر