Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆیه‌كه‌مجار، عێراق به‌رزترین ئاست له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ داهاتی‌ نه‌وت تۆمار ده‌كات


په‌یام

بۆیه‌كه‌مجار، عێراق به‌رزترین ئاست له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ داهاتی‌ نه‌وت تۆمار ده‌كات و به‌پێی‌ ئه‌و ئاماره‌ له‌ چاره‌كی‌ سێیه‌می‌ ئه‌مساڵدا زیاد له‌ 8 ملیار دۆلار داهاته‌كه‌ی‌ بووه‌ .
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتیش، عێراق له‌و ماوه‌یه‌داجگه‌ له‌ نه‌وت 175 هه‌زار ته‌ن غازی‌ شلیشی فرۆشتووه‌. 

 به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق ، فرۆشتنی‌ نه‌وت له‌ رێگه‌ی‌ كۆمپانیای سۆمۆوه‌ بووه‌ ،  له‌م سێ مانگه‌ی چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مسالداَ به‌ به‌های زیاتر له‌7 ملیارو 901 ملیۆن دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه‌، كه‌ ئه‌م ئاسته‌ش ته‌نیا له‌ ساڵی 2012 دا تۆماركراوه‌و له‌ ساڵی 2012 دا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ تێكڕا به‌ 106 دۆلار فرۆشراوه‌، به‌ڵام ساڵی 2016 دابه‌زیوه‌ بۆ نزیكه‌ی 34 دۆلار.

عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: له‌ چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵ 175 هه‌زار تۆن غازی شل فرۆشراوه‌و عێراقیش یانزه‌هه‌مین وڵاتی جیهانه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی غاز.  

372 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2018

بابەتی زیاتر