Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمیسیۆن سكاڵاكانی‌ پۆڵێنكردووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات



په‌یام

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، شێروان زرار رایگەیاند: "ئەمڕۆ تیمەكانی كۆمیسیۆن پۆڵێنی سكاڵاكان لەسەر هەڵبژاردن تەواو دەكەن كە چەند جۆر سكاڵای تێدایە و، لەو بارەیەوە راپۆرتێكمان ئامادە كردووە و دەدرێتە ئەنجوومەنی كۆمیسیۆن، هەروەها لەگەڵ رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ لەسەر هەمان بابەت كۆبوونەوەمان دەبێت".


شێروان زرار وتشی: "لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا ئەنجوومەن كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات لەسەر بابەتی دووەم و گرنگتر لەسەر چۆنێتی لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكان".

وتەبێژی كۆمیسیۆن لە بارەی ژمارەی سكاڵاكانەوە و كاریگەری لەسەر دەرنجامی بەرایی دەنگەكان وتی: "ژمارەی سكاڵاكان هەزار و 45 سكاڵایە كە بەشێكی لەسەر هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنە، ئەوەی كە سكاڵای دروستە لەسەر هەڵبژاردن 772 سكاڵایە، 228 سندوقیش قردێلەی سووریان لەسەرە، ئەوەش كاریگەری لەسەر ئەنجامی بەرایی دەنگەكان دەبێت". 

882 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2018

بابەتی زیاتر