Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ نێوان سێ بژارده‌دایه‌


په‌یام

په‌رله‌مانتارێكی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عیراق له‌نێوان سێ بژارده‌دایه‌.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ نوسینێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: " عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عیراق  له‌ نێوان سێ بژارده‌دایه‌.، بژارده‌ی یه‌كه‌م حكومه‌ت به‌ ویست و پلانی خۆی پێك بهێنێت و خه‌ڵكی به‌توانا و شاره‌زا هه‌ڵبژێرێت و باڵانسی هێزه‌كان و پێكهاته‌كانی عیراق بپارێزێت".

 ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید ده‌ڵێت: "بژارده‌ی دوووه‌می به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی بریتیه‌ له‌وه‌ی  هه‌رهێزێك كه‌ ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت كورسی هه‌یه‌ داوای لێبكات كه‌ چه‌ند كاندیدێكی پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌ ناویاندا كه‌سێكی لێهه‌ڵبژێرێت".
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "بژارده‌ی سێهه‌م ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت وه‌ك پێشووتر پێك بهێنرێت و پشك پشكێنه‌ی حزبی و نه‌ته‌وه‌یی بكرێته‌ بنه‌مای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "هه‌ریه‌ك له‌و بژاردانه‌ سلبیات ئیجابیاتی خۆی هه‌یه‌".



1998 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2018

بابەتی زیاتر