Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولستار مه‌جید: حكومه‌ت به‌رپرسیاره‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خواردن و پێداویسیتییه‌كان


په‌یام

وه‌زیری‌ پێشووی‌ كشتوكاڵی‌ هه‌رێم، حكومه‌ت به‌ به‌رپرسیار له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ پێداویستی‌ و خواردن له‌ بازاڕدا ده‌زانێت، ئه‌و ڕێكاره‌ هه‌نووكه‌ییانه‌یش ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ پێویسته‌ بۆ ڕێگری‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخ بگیرێنه‌به‌ر.

عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری‌ پێشووی‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ هه‌رێم، له‌ نووسینێكدا سه‌باره‌ت به‌ گرانبوونی‌ نرخی‌ هه‌ندێك خواردن له‌ ئێستادا به‌ تایبه‌ت (ته‌ماته‌ و مریشك)، ده‌ڵێت "به‌پێی‌ زانستی‌ ئابووری‌ ئه‌گه‌ر هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخ كه‌می به‌رهه‌می ناوخۆیی‌ بێت، ئه‌وا هانی هاورده‌ی بیانی ده‌درێت به‌ بڕێكی دیاریكراو و به‌ دانانی باج له‌سه‌ری، تا هاوسه‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌گه‌ریش زانرا به‌رهه‌مه‌ هاورده‌كه‌ گرانتر ده‌كه‌وێ له‌سه‌ر خه‌ڵك، ئه‌وا باج له‌ سه‌ری هه‌ڵده‌گیرێت".

وه‌زیری‌ پێشووی‌ كشتوكاڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆ زۆر بێت و بازرگانی ناوخۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بیه‌وێت بارگرانی بخاته‌ سه‌ر شانی خه‌ڵك و بازاڕ ئاڵۆز بكات، ئه‌وه‌ دیسان هاورده‌ی بیانی و لێپرسینه‌وه‌ و هۆشداریی ناوخۆ، چاره‌سه‌ری به‌ په‌له‌ی باشن".

عه‌بدولستار مه‌جید له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ "حكومه‌ت به‌ به‌رپرس له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هه‌ر پێداویستییه‌ك له‌ بازاڕدا" ناو ده‌بات، هۆشداریی‌ ئه‌وه‌ش ده‌دات "پشتگوێخستنی هه‌ر جۆره‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نرخ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵاوسانی نرخ و ڕووتاندنه‌وه‌ی گیرفانی خه‌ڵك، له‌گه‌ڵ هه‌ڵتۆقینی بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ندی چاوچنۆك".

435 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2018

بابەتی زیاتر