Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق سەردانی ئێران‌و توركیا دەكات

په‌یام

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئاو، موحەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سەردانی ئێران‌و توركیا دەكات.

ئەمرۆ دوشەممە 8 ی 10 ی 2018، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەدوای سەردانیكردنی بۆ لای بەرهەم ئەحمەد ساڵەح، سەرۆك كۆماری عێراق كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد‌و تێیدا رایگەیاند بۆ چارەسەكردنی كێشەی ئاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ سەردانی توركیا‌و ئێران دەكات.

لەبارەی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئاماژەی بەوەكرد عادل عەبدولمەهدی راسپێردراوە بۆ ئەوەی كابینەی حكومەتی نوێی عێراق پێكبهێنێت.

سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق وتیشی "هیچ لایەنێك ناتوانێت فشار بخاتەسەر عادل عەبدولمەهدی‌و خۆی ئازادە لەهەڵبژاردنی وەزیرەكان".

264 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2018

بابەتی زیاتر