Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان: پێویسته‌ به‌ڤیدیۆ چووونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خاشقچی‌ له‌كونسوڵخانه‌كه‌ بسه‌لمێنن

په‌یام

توركیا داوای‌ له‌ سعوودیه‌ كردووه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ جه‌مال خاشقچی ڕێگه‌ به‌ پشكنینی‌ كونسوڵخانه‌كه‌ی‌ له‌ ئیسته‌نبووڵ بدات. ئه‌ردۆغانیش ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ به‌رپرسانی‌ كونسوڵخانه‌كه‌ به‌ گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی‌ چووونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خاشقچی‌ له‌ كونسوڵخانه‌كه‌ بسه‌لمێنن.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند "حكومه‌تی‌ توركیا داوای‌ له‌ سعوودیه‌ كردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ بێسه‌روشوێنبوونی‌ جه‌مال خاشقچیی‌ ڕۆژنامه‌نووس، ڕێگه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی‌ بده‌ن كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئیسته‌نبووڵ بپشكنن".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا، له‌باره‌ی بێسه‌روشوێنبوونی خاشقچییه‌وه‌ وتی "به‌رپرسانی كونسڵخانه‌ی‌ سعودیه‌ ده‌ڵێن ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ له‌ كونسوڵخانه‌كه‌ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام بۆ دڵنیابوون ته‌نها ئه‌م قسه‌یه‌ به‌س نییه‌ و، پێویسته‌ به‌ گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی‌ چووونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خاشقچی‌ بسه‌لمێنن". 

ئه‌ردۆغان وتیشی "له‌ هاتن و چوونه‌كانی‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ سعوودیه‌وه‌ هاتوون، له‌وباره‌یه‌وه‌ داوكاری گشتی هه‌موو جۆره‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌ستپێكردووه‌".

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاردانه‌وه‌كاندا، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا نیگه‌رانیی‌ خۆیان له‌ بێسه‌روشوێنبوونی‌ جه‌مال خاشقچی‌ پیشان دا و، داوایان كرد به‌ زوویی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد له‌و دۆسیه‌ بكرێت.

جه‌مال خاشقچی‌، ڕۆژنامه‌نووسی‌ به‌ ڕه‌گه‌ز سعوودی‌ كه‌ به‌ ڕه‌خنه‌كانی‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ناسراوه‌، له‌ ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو له‌ كاتێكدا بۆ كاروباری‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ری‌ پێشووی‌ سه‌ردانی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ سعودیه‌ی‌ له‌ ئیسته‌نبووڵ كردبوو، بێسه‌روشوێن بووه‌ و، باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوژرابێت.

591 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2018

بابەتی زیاتر