Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی كۆنگره‌ی نه‌وت و وزه‌ی عێراق له‌ توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

په‌یام

بڕیاره‌ سبه‌ی، كۆنگره‌ی وزه‌ی عێراق له‌ شاری ئیستانبولی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت و وه‌زیری نه‌وتی‌ عێراقیش داوا له‌ كۆمپانیا جیهانیه‌كان ده‌كات وه‌به‌رهێنان له‌ عێراقدا بكه‌ن.

عه‌بدولجه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی كۆنگره‌ی نه‌وت و وزه‌ی عێراقی كرد كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی له‌ شاری ئیستانبولی توركیا ببه‌سترێت و رایگه‌یاند: ئه‌و گرێبه‌سته‌ نوێیانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ده‌رهێنان یان پاڵاوتن یان ژێرخان واژوویان ده‌كات ئه‌و كۆمپانیایانه‌ پابه‌ند ده‌كات به‌ بونیادنانی پڕۆژه‌گه‌لێك كه‌ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاووڵاتییان باشتر بكات. 

هاوكات لعێبی داواشی له‌ كۆمپانیاكانی جیهانی و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد كه‌ رۆڵی گه‌وره‌ ببینین له‌ دانانی پرۆگرامی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی پیسبوونی ژینگه‌ی به‌سره‌ و ئه‌و غازانه‌ی به‌ هۆی كرده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه‌ ده‌رده‌چێت، له‌پاڵ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مین و پاشماوه‌ جه‌نگییانه‌ی به‌ هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه‌ ماون.

242 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2018

بابەتی زیاتر