Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌در: كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وانه‌ بكرێت كه‌ سامانی عێراقیان دزیوه‌

په‌یام

موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند: كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كۆتایی‌ به‌ حكومه‌تی‌ پشك پشكێنه‌ی‌ 15 ساڵی‌ ڕابردووی‌ حیزبه‌كان بهێنرێت و، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وانه‌ش بكرێت كه‌ سامانی  عێراقیان دزیوه‌.


موقته‌دا سه‌در، ڕابه‌ری‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در، له‌ نووسینێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌ ڕابردوودا حیزبه‌كان پشكی خۆیان له‌ پۆسته‌كانی‌ حكومه‌ت هه‌بوو و به‌شێكی زۆر له‌ داهاتی عێراقیان به‌ شێوه‌یه‌ی‌ یاسایی‌ و نایاسایی‌ بردووه‌، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش 15 ساڵی خایاندووه‌".
، ئایا ئیتر به‌س نییه‌!!؟.."

موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ گه‌ل مافه‌كانی خۆی له‌ ڕێگای كه‌سه‌ سه‌ربه‌خۆ و ته‌كنۆكراته‌كانه‌وه‌ وه‌ربگرێت و، لێپرسینه‌وه‌ له‌وانه‌ بكرێت كه‌ سه‌روه‌ت و سامانی عێراقیان  دزیوه‌ و پێگه‌ی كه‌سانی‌ پاك و چاكیش به‌رزبكرێته‌وه‌".

ڕابه‌ری‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در جه‌ختی‌ له‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی‌ كردووه‌ته‌وه‌ و، ده‌ڵێت "پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و ناوچه‌گه‌ری و عه‌شائیری و بنه‌ماڵه‌یی و تاكه‌ كه‌سی كۆتایی‌ پێ‌ بهێنرێت".

له‌و نووسینه‌دا سه‌در خۆی‌ وه‌كو هاووڵاتییه‌كی‌ عێراقی‌ ناساندووه‌ و، پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاراسته‌ كردووه‌ كه‌ "ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ كه‌ نیشتمان و هاووڵاتی له‌ سه‌روو هه‌موو ئینتیمایه‌كه‌وه‌ بێت.

647 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2018

بابەتی زیاتر