Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوڵاتیان ده‌توانن پۆست له‌ كابینه‌ی‌ داهاتووی‌ عێراق وه‌ربگرن .


دوای‌ راسپاردنی‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری‌ عێراقه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌كه‌ی‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ هاوڵاتیان كرده‌وه‌ كه‌ خۆیان بپاڵێون بۆ پۆستی‌ وه‌زاره‌ته‌كان .

له‌ وێب سایتی‌ تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌ ، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌ته‌كه‌ی كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "له‌پێناو كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆسته‌ باڵاكان له‌ به‌رده‌م سه‌رجه‌م هاووڵاتییاندا له‌ پیاوان و ژنان، ئه‌وانه‌یان كه‌ له‌ خۆیان ڕاده‌بینن و ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدایه‌ كه‌ له‌ ده‌ستوردا نوسراوه‌، ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌ن."
هاوڵاتیان ده‌توانن له‌ رۆژی‌ سێشه‌مه‌9 ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م،  كاتژمێر 8 ی‌ به‌یانی‌ تا رۆژی‌ پێنج شه‌مه‌11 تشرینی‌ یه‌كه‌م ،  سیڤییه‌كانیان بنێرن. 
پێشتریش داوا له‌ سه‌رۆكی‌ راسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ عێراق، كرابوو كه‌ كه‌سانی‌ پسپۆر و ته‌كنۆكرات دیاری‌ بكات بۆوه‌رگرتنی‌ پۆسته‌كان. 


703 جار خوێندراوەتەوە
08/10/2018

بابەتی زیاتر