Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌وره‌ترین گۆڕی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ ده‌ستی‌ داعش له‌ شاری‌ ڕه‌ققه‌ دۆزرایه‌وه‌


په‌یام

گه‌وره‌ترین گۆڕی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ ده‌ستی‌ داعش له‌ شاری‌ ڕه‌ققه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ڕووفاتی‌ نزیكه‌ی‌ هه‌زار و 500 كه‌سی‌ تێدایه‌.

له‌ پاش ئازادكردنه‌وه‌ی‌ شاری‌ ڕه‌ققه‌ی‌ سووریا له‌ ده‌ستی‌ داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكراته‌وه‌، چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ پارێزگاكه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌.
له‌ ڕۆژانی‌ ڕابردووشدا گۆڕێكی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ دیكه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك فلكه‌ی پانۆرامای به‌شی باكووری ڕۆژئاوای ڕه‌ققه‌ دۆزرایه‌وه‌.
به‌پێی‌ میدیاكان ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین گۆڕی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ ده‌ستی‌ داعشه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ جۆرێك نزیكه‌ی‌ 1500 ته‌رمی‌ تێدایه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كان، ته‌رمه‌كان هی‌ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامانی سوپان.
له‌ چه‌ند ساڵی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ له‌ سووریا و عێراق، ڕێكخراوی‌ داعش هه‌زاران كه‌سی‌ كوشتووه‌ و له‌ گۆڕی‌ به‌كۆمه‌ڵدا شاردوویه‌تیه‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا سه‌دان گۆڕی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ ده‌ستی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ دۆزراونه‌ته‌و
ه‌.


1606 جار خوێندراوەتەوە
09/10/2018

بابەتی زیاتر