Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چین داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌ فه‌رمییه‌كانی له‌گه‌ڵ تایوان كۆتایی پێبێنێت



وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین داوای‌ له‌ ئه‌مریكا كرد ده‌ست له‌ زیانگه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی‌ هه‌ڵبگرێت و، په‌یوه‌ندییه‌ فه‌رمییه‌كانی له‌گه‌ڵ تایوان كۆتایی پێ بهێنێت.

وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆی‌ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی‌ كۆبووه‌وه‌. له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چین ڕایگه‌یاند "په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ دۆخێكی هه‌ستیاردایه‌ و، چین له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئاشتییانه‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت".

وانگ یی جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی واشنتۆن به‌ باشی له‌ خواستی بووژانه‌وه‌ی چین تێ بگات و، ده‌ست له‌ زیانگه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی چین و ڕه‌خنه‌ی بێ بنه‌ما له‌ دژی هه‌ڵبگرێت.
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چین وتیشی‌ "داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندیی فه‌رمی و سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ تایوان بپچڕێنێت و، فرۆشتنی چه‌ك به‌و وڵاته‌ ڕابگرێت".

لای خۆیشیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد "جیاوازیی دیار له‌ زۆر بواردا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چیندا هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وان دژایه‌تیی پێشكه‌وتنی چین ناكه‌ن".

پۆمپیۆ وتیشی‌ "چین و ئه‌مریكا وه‌ك دوو گه‌وره‌ترین ئابووریی و به‌هێزترین وڵاتی جیهان، به‌رپرسیارێتیی گه‌وره‌یان له‌ به‌رامبه‌ر ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی جیهان له‌ئه‌ستۆدایه‌ و، پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن".

410 جار خوێندراوەتەوە
09/10/2018

بابەتی زیاتر