Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق كرایه‌وه‌


په‌یام

دوای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عیراق به‌یانی ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق ده‌رگای بۆ هاوڵاتیانی عێراق واڵاكرد تا سیڤی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌ باڵاكانی حكومه‌تی نوێی عێراق پێشكه‌ش بكه‌ن.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی فه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، پرۆسه‌ی خۆكاندیدكردن له‌ كاتژمێر 8:00 به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ 9ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر 4:00 دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

پێشترو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ رایگه‌یاندبوو: هه‌ر كه‌س له‌خۆی راده‌بینێت و خاوه‌ن ئه‌زمون و پسپۆڕیی كردارییه‌ و خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ خۆی بۆ پۆستێكی وه‌زاری كاندید بكات، با به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی  و له‌ ریگه‌ی ئه‌و وێبسایته‌وه‌ دیاریان كردوه‌ ناوی خۆی تۆمار بكات. 

عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاندبوو ئه‌ركی یه‌كه‌م وسه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م گه‌ل و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و ماوه‌ ده‌ستورییه‌دا ئه‌وه‌یه‌ به‌ته‌واوی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بڕه‌خسێت و به‌رنامه‌یه‌كی حكومی داڕێژێت.


313 جار خوێندراوەتەوە
09/10/2018

بابەتی زیاتر