Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵ‌و گۆران‌و نه‌وه‌ی‌ نوێ داوای لێکۆڵینەوە لە ھەزاران رەگەزنامە و ناسنامەی ساختە دەکەن


په‌یام

سێ‌ فراكسیۆنی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ ساخته‌كردنی‌ ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاری‌ له‌ هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ و پارتییه‌وه‌، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ كرد و داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌رسێ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، نامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شیان ئاراسته‌ی‌ قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق كرد كه‌ تێیدا هاتووه‌ "له‌ بابه‌تێكی هه‌ستیار ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ساخته‌كردنی ده‌یان هه‌زار ڕه‌گه‌زنامه‌ و ناسنامه‌ی عێراقییه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ بریتین له‌ یه‌كێتیی‌ نیشمانی‌ و پارتیی‌ دیموكرات".
ئه‌و سێ‌ فراكسیۆنه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌ تۆماره‌ فه‌رمییه‌كاندا تۆمار نه‌كراون و بێ پێشینه‌ن".
سێ‌ فراكسیۆنه‌كه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ "ئه‌و بابه‌ته‌ مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دروست كردووه‌ و ئه‌و لایه‌نانه‌ یارییان به‌ ده‌نگ و ئیراده‌ی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ په‌له‌ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ پێكبهێنرێت".
فراكسیۆنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان و نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ له‌ به‌غدا، ئاماده‌یی‌ خۆیشیان ده‌ربڕیوه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاوكاریی حكومه‌تی‌ عێراق بكه‌ن.

1295 جار خوێندراوەتەوە
09/10/2018

بابەتی زیاتر