Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیندۆنیزیا.. تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س به‌هۆی تسۆنامییه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


په‌یام

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌ و تسونامییه‌كه‌ی 28ی مانگی رابردوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ دوو هه‌زار و دوو كه‌س به‌رزبووه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌نتارای ئیندۆنیزی له‌ زاری‌ به‌رپرسانی سه‌ربازیی دوورگه‌ی‌ سولاوێسی ناوه‌ڕاستی ئیندۆنێزیاوه‌ كه‌ زه‌مینله‌رزه‌ و تسونامییه‌كه‌ تێدا ڕووی‌ دا، بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ "تا ئێستا دوو هه‌زار و دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، كه‌ هه‌زار و 68 كه‌س له‌ سێ ناوچه‌ی جیاجیا له‌ گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵدا به‌خاك سپێردراون، هه‌روه‌ها ته‌رمی 934 كه‌سی ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كراوه‌ته‌وه‌".

به‌ وته‌ی به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌و دوورگه‌یه‌ی‌ ئیندۆنیزیا، ژماره‌ی بریندارانی بووله‌مه‌رزه‌ و تسونامییه‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ چوار هه‌زار و 84 كه‌س، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ و تسونامییه‌كه‌ زیانی ماددیی به‌ 67 هه‌زار و 310 باڵه‌خانه‌ له‌ هه‌ردوو شاری پاڵۆ و دۆنگاڵا گه‌یاندووه‌.

له‌ 28ی مانگی رابردوو، دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی‌ حه‌وت و پۆینت پێنج پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر، شه‌پۆله‌كانی تسونامی به‌ به‌رزیی سێ مه‌تر، هه‌ردوو شاری پاڵۆ و و دۆنگاڵا له‌گه‌ڵ دوورگه‌ی سولاوێسی له‌ ئیندۆنیزیا گرته‌وه‌ و، هه‌زاران قوربانی‌ زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ ماددیی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

335 جار خوێندراوەتەوە
09/10/2018

بابەتی زیاتر