Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نیكی هالی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیله‌كار كێشایه‌وه‌


په‌یام

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی وڵاته‌كه‌ی له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ندكرد.

 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ نیكی‌ هالی‌ نوێنه‌ری‌ هه‌میشه‌یی‌ ئه‌مریكا له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نیكی هالی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیشانداوه‌ تا پشوویه‌ك وه‌ربگرێت و له‌ دوو هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌دا شوێنگره‌وه‌ی‌ بۆ دیاریده‌كه‌ن.

تڕامپ سووپاسی‌ هالی‌ كرد و وتیشی‌: ده‌توانێت له‌ ئاینده‌دا به‌وه‌رگرتنی‌ پۆستێكی‌ تر بگه‌ڕێته‌وه‌ ئیداره‌كه‌ی‌.

 نیكی هایلی، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ به‌رپرسه‌ هه‌ره‌ توونده‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ دژی ئێران و لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ بوو، چووه‌ ڕیزی ئه‌و  به‌رپرسه‌ باڵایانه‌ی كۆشكی سپی كه‌ وازیان له‌ پۆسته‌كانیان هێناوه‌.

میدیاكانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، تا ئێستا هۆكاری ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ كتوپڕه‌ی نوێنه‌ری واشنتۆن له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرا نه‌بووه‌و نیكی هالیش هیج شتێكی ئاشكرانه‌كردووه‌.

هه‌ر‌چه‌نده‌ ئیداره‌ی تڕامپ ته‌مه‌نی نه‌گشتووه‌ته‌ دووساڵ به‌ڵام، تاكو ئێستا نزیكه‌ی 40 به‌رپرسی كۆشكی سپی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ له‌ نزیكه‌وه‌ كاریانكردووه‌، ده‌ستیانله‌كاركێشاوه‌ته‌. 

نیكی هالی له‌دایكبووی 1972ووه‌و 6 ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی باشووری كارۆلاینا بووه‌و له‌ساڵی 2011 بووه‌ به‌ حاكمی ویلایه‌تی باشووری كارۆلاینا و تا سه‌ره‌تاكانی 2017 و ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه‌.



111 جار خوێندراوەتەوە
09/10/2018

بابەتی زیاتر