Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دهۆك.. تیمێكی شوێنه‌وارناسی هاوبه‌شی ئیتاڵی-كوردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر گردی گۆمڵ كرد


په‌یام

له‌ مۆزه‌خانه‌ی دهۆكی نشتیمانی، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تیمی هاوبه‌شی ئیتاڵی-كوردی تایبه‌ت به‌ گردی (گۆمڵ) ئاشكرا كران.

تیمێكی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری دهۆك، له‌گه‌ڵ زانكۆی (ئودن)ی ئیتاڵی كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ لێكوڵینه‌وه‌ له‌ گردی (گومڵ)ی شوێنه‌واری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌رئه‌نجامی كاره‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.

گردی (گۆمڵ) كه‌ گه‌وره‌ترین گرده‌ له‌ ده‌شتی (ناڤكوڕێ)، ده‌كه‌وێته‌ گوندی (گۆمڵ) سه‌ر به‌ ناحیه‌ی (كه‌له‌كچی) له‌ قه‌زای (شێخان).

ئه‌م گرده‌ شوێنێكی شوێنه‌واریی گرنگه‌، چونكه‌ مێژووی شارستانیه‌تی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه‌. مێژووی شوێنه‌واره‌ دۆزراوه‌كان بۆ سه‌رده‌می حوڕی، واته‌ (1800) ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
هه‌روه‌ها چه‌ندین جه‌نگی مێژوویی له‌م شوێنه‌ شوێنه‌وارییه‌دا ڕۆیانداوه‌، وه‌كو جه‌نگی (گوگه‌مڵا) و (دارای) و (ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره‌)...

354 جار خوێندراوەتەوە
09/10/2018

بابەتی زیاتر