Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوناڵد تره‌مپ پۆست به‌ ئیڤانكای كچی نادات


په‌یام

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە مشتومڕەکانی دەستنیشانکردنی کەسێک لە جێگای نوێنەری هەمیشەیی نەتەوەیەکگرتووەکان، نیکی هاڵی، کە دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەندکراوە، رایگەیاند: "ئیڤانکا ترەمپ-یش دەبوو، بەڵام دەڵێن 'ئەوە بە مەحسووبیەت کچەکەی دادەنێت' ''.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا بیری لەوەکردووەتەوە یان نا کە کچەکەی بخاتە ئەو پۆستەوە، ترەمپ رایگەیاند: "ئیڤانکاش دەبوو، بەڵام دەڵێن 'ئەوە بە مەحسووبیەت کچەکەی دادەنێت' ''.

ترەمپ ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دانانی کچەکەی وەک نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن و جەختی لەوە کردەوە کە هەڵسەنگاندن بۆ جێگری پێشووی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، دینا حەبیب پاوڵ، کە یەکێکە لەو ناوانەی میدیای ئەمریکا وەک کاندیدێکی بەهێز بۆ پۆستەکە باسی لێوە دەکەن، بۆ ئەم ئەرکە دەکات و رایگەیاند: "دینا بەدڵنیاییەوە یەکێک دەبێت لەو ناوانەی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەم".  

دینا حەبیب پاوڵ کە هاووڵاتییەکی ئەمریکی بەرەگەز میسرییە، تەمەنی ٤٥ ساڵە و لە رۆژەکانی سەرەتای سەرۆکایەتیی ترەمپدا لە کۆشکی سپی کاری کردووە، دواتر دەستیلەکارکێشاوەتەوە و چووەتە کۆمپانیایەک بە ناوی گۆڵدمان ساکس گرووپ. 

دوێنێ ترەمپ ئاشکرایکرد کە نیکی هاڵی تا کۆتایی ئەمساڵ وەک نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەرکەکەیدا بەردەوام دەبێت. 

1056 جار خوێندراوەتەوە
10/10/2018

بابەتی زیاتر