Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغداو هەولێر دەکات


په‌یام

لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ سەردانی عێراق دەکات. چاوشئۆغڵو سەرەتا لە بەغدا و دواتر لە هەولێر ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی باڵا ئەنجامدەدات. 

میدیا فه‌رمییه‌كانی توركیا نوسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیایان بڵاوكرده‌وه‌و رایانگه‌یاندووه‌، رۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا یسەردانی عێراق دەکات، لەلایەن سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵحەوە پێشوازیی لێدەکرێت و لەگەڵ سەرکردە سیاسییە عێراقییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان کۆدەبێتەوە.
 
هاوكات وەزیر هەروەها لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لە هەولێر ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام دەدات. چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەدا، سەرجەم رەهەندەکانی پەیوەندیی نێوان تورکیا و عێراق تاوتوێبکرێن و لەوچوارچێوەیەشدا تیشک دەخرێتە سەر بوارەکانی هاریكاریی دوو قۆڵیی لەسەروو هەمووشیانەوە دووباره‌ بونیادنانەوەی عێراق". 

280 جار خوێندراوەتەوە
10/10/2018

بابەتی زیاتر