Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌واڵگری ئه‌مریكا گوێی له‌ پیلانێكی به‌رپرسانی سعودییه‌ گرتووه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی خاشقچی


په‌یام

ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ هه‌واڵگری ئه‌مریكی گوێی له‌ پلانی به‌رپرسانی سعوودی گرتووه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی كه‌ نووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆسته‌.


رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كان رایگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی سعوودی بۆ پلاندانان بۆ ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌وانی ئۆپۆزسیۆن جه‌مال خاشقچی له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مریكاوه‌ گوێی لێگیراوه‌. كه‌ تیایدا به‌رپرسانی سعوودی پلانیان بۆ ئه‌وه‌ داناوه‌ ناوبراو هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و بیبه‌نه‌وه‌ سعوودیه‌ و ده‌ستگیری بكه‌ن. 

نازاندرێت كه‌ به‌رپرسانی سعوودی به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ یاخود كوشتن ویستوویانه‌ خاشقچی ده‌ستگیر بكه‌ن هه‌روه‌ها ناشزاندرێت كه‌ ئاخۆ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌و رۆژنامەوانەیان له‌م بابه‌ته‌ ئاگاداركردووەته‌وه‌ یان نا.‌ 

رۆژنامەوانی سعوودیی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکایی، جەمال خاشقچی، کە رۆڵی گەورەی لە رۆژنامەی وەتەندا هەبووە کە سەکۆیەتی گرنگی ریفۆرمخوازە سعوودییەکانە و وەک یەکێک لە کاریگەرترین رۆژنامەوانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەناسرێت، رۆژی دووی تشرینی یەکەم سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە. 

3175 جار خوێندراوەتەوە
10/10/2018

بابەتی زیاتر