Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: له‌ بودجه‌ی‌ 2019ـدا عێراق 22 ترلیۆن دینار كورتهێنانی‌ هه‌یه‌


په‌یام

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاندووه‌،  وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتیحادی پرۆژە یاسای بوجەی ساڵی ۲٠۱۹ ره‌وانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ موسادەقەکردنی، به‌ پێی‌ خه‌مڵاندنه‌كانیش 22 ترلیۆن دینار كورتهێنان له‌ بودجه‌دا هه‌یه‌.


ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید رایگه‌یاندووه‌، داهاتەکان خەمڵێنراون 105 ترلیۆن دینار 569 ملیار دینار، هه‌روه‌ها خەرجیەکان خەمڵێنراوە بە 128 ترلیۆن‌و 443 ملیار دینار، به‌پێی‌ ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ش کورت هینان خەمڵێنراوە بە 22 ترلیۆن 873 ملیار دیناری‌ عێراقی‌.

پسپۆره‌ داراییه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق راشیگه‌یاندووه‌، بوجەی بەکاربەر خەمڵینراوە بە95 ترلیۆن‌و 851 ملیار دینارو بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانیش خه‌مڵێنراوه‌ به‌ 32 ترلیۆن‌و 591 ملیار دینار، هه‌روه‌ها ئه‌و بودجه‌یه‌ش كه‌ بۆ سیادی‌ ته‌رخانكراوه‌ 46 ترلیۆن‌و 872 ملیار دیناره‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، بوجەی تەرخانکراو بۆ گەشەکردنی پاریزگاکان (۱) ترلیۆن دینارەو بوجەی پترۆ دۆلار بەیەک (۱) ترلیۆن دینار تەرخان کراوەو پشکی هەرسێ پارزگاکەی هەریم (هەولیرو دهۆک و سلیمانی) کە ۱۲.٦۷٪ خەمڵینراوە بە 8 ترلیۆن‌و 741 ملیار دینار،و  بوجەی پەرەپیدانی سێ پاریزگاکەی هەریم 126 ملیار دیناره‌.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق هه‌ر له‌ باره‌ی‌ پشكی‌ هه‌رێمه‌وه‌ روونیكردوه‌ته‌وه‌، بوجەی وەبەرهینان لەریگەی قەرزەوە بۆ پشکی هەریم 102 ملیارو كه‌سرێك دیناره‌و بەتیکرا بری بوجەی هەریم دەکاتە 8ترلیۆن‌و 970 ملیارو 467 ملیۆن‌و 226 هه‌زار دیناره‌

972 جار خوێندراوەتەوە
10/10/2018

بابەتی زیاتر