Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاسپۆرتی عێراق خراپترین پاسپۆرته‌ له‌ هه‌موو جیهان


په‌یام 

دامه‌زراوه‌ی هێنلی بۆ پاسپۆرتی وڵاتان نوێترین ریزبه‌ندی پاسپۆرتی وڵاتانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ باشترینیان ژاپۆنه‌ و عێراقیش بۆ چواره‌م ساڵ خراپترینی ریزبه‌ندی وڵاتانی گرتووه‌. 

به‌پێی هه‌واڵی دامه‌زراوه‌كه‌ پاسپۆرتی ژاپۆنی باشترینه‌ كه‌ هه‌ڵگرانی ئه‌و پاسپۆرته‌ به‌بێ ڤیزا ده‌توانن سه‌ردانی 190 وڵات بكه‌ن ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكانی ئه‌م مانگه‌ ئه‌و وڵاته‌ توانی مه‌رجی پێدانی ڤیزه‌ له‌ به‌ینی وڵاته‌كه‌ی و میانمار هه‌ڵبگرێت. 

هاوكات هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عیراقی هاوشانی پاسپۆرتی ئه‌فغانستانی ده‌توانن ته‌نها بۆ 30 وڵاتی جیهان بێ ڤیزا گه‌یشت بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش خراپتربنه‌ و له‌ ریزبه‌ندی كۆتایی پاسپۆرتانی جیهانه‌وه‌دێت. 

هه‌ر به‌ پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌  سانگاپوره‌  له‌ پله‌ی دووه‌م دێت به‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئه‌و وڵاته‌ ده‌توانن بۆ 189 وڵات بێ ڤیزا گه‌شت بكه‌ن و له‌ پله‌ی سێیه‌میش پاسپۆرتی فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و كۆریای باشوور دێن.

2476 جار خوێندراوەتەوە
10/10/2018

بابەتی زیاتر