Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. به‌له‌مێك به‌ 35 په‌نابه‌ره‌وه‌ ژێرئاو كه‌وت


په‌یام

شه‌وی رابردوو به‌له‌مێك به‌ 35 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ژێر ئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كۆچبه‌ره‌كان خنكان و ته‌رمی نۆ كه‌سیان دۆزرایه‌وه‌. 

میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌ شه‌وی رابردوو له‌ ناوچه‌ی ئیزمیری باكوری كوردستان به‌له‌مێك به‌ 35 كۆچبه‌ره‌وه‌ ویستوویه‌تی به‌ قاچاخ كۆچبه‌ره‌كان بگه‌یێنێته‌ ئه‌وروپا، به‌ڵام دوای كاتژمێرێك له‌ ئاوه‌كانی  ئیجه‌ ژێر ئاو كه‌وتووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان به‌شێك له‌ په‌نابه‌ره‌كان عێراقی بوون به‌وپێیه‌ی ئافره‌تێك رزگاركراوه‌ و به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیای گوتووه‌ عێراقییه‌ و عه‌ره‌به‌.

میدیاكانی توركیا بلاویانكرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ نۆ ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، گه‌ڕان به‌ شوێن بێسه‌رشوێنبووه‌كانی دیكه‌شدا به‌رده‌وامه‌.

492 جار خوێندراوەتەوە
10/10/2018

بابەتی زیاتر