Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. تیمێكی سعودی له‌ كاتی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی له‌ كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ توركیا ده‌رده‌كه‌ون


په‌یام 

میدیاكانی توركیا تۆماری ڤیدیۆیی هاتن و ڕۆشتنی تیمه‌ 15 كه‌سییه‌كه‌ی سعودییه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسی سعودی سه‌ردانی توركیا و كونسوڵخانه‌ سعودیه‌یان له‌ ئه‌سته‌نبوڵ كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و تۆماره‌ ڤیدیۆییه‌ی كه‌ كامێراكانی چاودێری توركیا تۆماریانكردووه‌ تیمه‌كه‌ به‌چه‌ند گرووپێك ده‌گه‌نه‌ توركیا و پاش حه‌وانه‌وه‌یان له‌ هوتێلێك و پێش كاتی سه‌ردانی كردن و چوونه‌ ژووره‌وه‌ی خاشقچی ده‌چنه‌ نێو كونسوڵخانه‌، تیمه‌كه‌ پاش نزیكه‌ی دووكاتژمێر له‌ كونسوڵخانه‌ ده‌رده‌چن و ده‌ڕۆنه‌ ماڵ و جێی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌ركونسوڵی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌مبوڵ و پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ توركیا به‌جێده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سعودیه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ كه‌ناڵی‌ جه‌زیره‌ی‌ قه‌ته‌ری‌ داواكاری‌ گشتی‌ توركیا دۆسیه‌ی‌ بۆ ئه‌و 15 كه‌سه‌ به‌ڕه‌گه‌ز سعودیه‌ به‌تۆمه‌تی‌ بێسه‌روشوێنكردنی‌ خاشقچی‌ كرده‌وه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژه‌ جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسی دیاری به‌ڕه‌گه‌ز سعودی كه‌ به‌ ڕه‌خنه‌گری سیاسه‌ته‌كانی ووڵاته‌كه‌ی ناسراوه‌و چه‌ند ساڵێكه‌ سعودیه‌ی جێهێشتووه‌، پاش سه‌ردانیكردنی كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ بێسه‌روشوێن بووه‌و به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز كه‌له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای توركیاوه‌ وه‌ریگرتووه‌، خاشقچی له‌كونسوڵخانه‌ كوژراوه‌و ته‌رمه‌كه‌ی به‌پارچه‌ پارچه‌كراوی له‌ كونسوڵخانه‌كه‌ براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی سعودی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن پاش كاتژمێرێك له‌ سه‌ردانیكردنی خاشقچی و جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی كونسوڵخانه‌ی جێهێشتووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆماری ڤیدیۆیی كامێراكانی چاودێری كونسوڵخانه‌ ڕاده‌ستی پۆلیسی توركیا بكه‌ن و به‌رپرسانی كونسوڵخانه‌كه‌ باسله‌وه‌ده‌كه‌ن له‌كاتی سه‌ردانی خاشقچی كامێراكانی چاودێری له‌كاركه‌وتووه‌.

2350 جار خوێندراوەتەوە
10/10/2018

بابەتی زیاتر