Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019ـی عێراق چۆن دابه‌شكراوه‌ و به‌شی هه‌رێم چه‌نده‌


په‌یام 

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران كرد. پشكی‌ هه‌رێم له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا به‌ له‌سه‌دا 12 و پۆینت 67 دیاری‌ كراوه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ناوه‌رۆكی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی ساڵی 2019ی‌ عێراقی‌ ئاشكرا كرد كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌  حكومه‌تی فیدراڵی‌ كراوه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید ڕایگه‌یاندووه‌ "كۆی‌ داهاته‌كان به‌ زیاتر له‌ 105 ترلیۆن دینار و، خه‌رجییه‌كانیش به‌ زیاتر له‌ 128 ترلیۆن دینار خه‌مڵێندراون".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ "پشكی هه‌رسێ پارزگاكه‌ی هه‌رێم به‌ له‌سه‌دا 12 و پۆینت 67ی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ خه‌مڵێنراوه‌ و ده‌كاته‌ زیاتر له‌ هه‌شت ترلیۆن دینار".

هه‌روه‌ها بوجه‌ی په‌ره‌پێدانی سێ پاریزگاكه‌ی هه‌رێم به‌ زیاتر له‌ 126 ملیار دینار خه‌مڵێندراوه‌ و، بوجه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ ڕێگه‌ی قه‌رزه‌وه‌ بۆ پشكی هه‌رێم به‌ زیاتر له‌ 102 ملیار دینار دانراوه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید ڕایگه‌یاندووه‌ "به‌ تێكڕا بڕی بودجه‌ی هه‌رێم له‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ عێراقدا، ده‌كاته‌ هه‌شت ترلیۆن و 970 ملیار و 467 ملیۆن و 226 هه‌زار دینار، واته‌ نزیكه‌ی‌ نۆ ترلیۆن دینار".

بڕیاره‌ پرۆژه‌یاساكه‌ پاش په‌سه‌ندكردنی‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی‌ عێراقه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران بكرێت.


606 جار خوێندراوەتەوە
10/10/2018

بابەتی زیاتر