Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆپخانه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا بۆردوومانی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ برادۆستان كرد


په‌یام 

تۆپخانه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا بۆردوومانی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ برادۆستان كرد. گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ش هێرشیان بۆ سه‌ر سوپای‌ توركیا له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجام داوه‌.

په‌یامنێری‌ په‌یام ڕایگه‌یاند "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی سوپای‌ توركیا به‌ مه‌به‌ستی لێدان له‌ باره‌گاكانی پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌)، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی برادۆستیان تۆپباران كردووه‌".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان "تۆپبارانه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گونده‌كانی لێلكان و خه‌لیفان و گه‌روا كه‌وه‌رتێ و گه‌لی ڕه‌ش و گه‌لی مغارێی‌ گرتووه‌ته‌وه‌".

هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام "له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ ناوه‌ ناوه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سوپای توركیا له‌ به‌رزاییه‌كانی چیادێل و گه‌روا كه‌وه‌رتێ".

له‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا چه‌ند جارێك ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپای‌ توركیا له‌ ناوچه‌كه‌  ڕووی‌ داوه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی‌ ورد له‌باره‌ی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانه‌وه‌ نییه‌.

262 جار خوێندراوەتەوە
10/10/2018

بابەتی زیاتر