Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 6.4 پله‌ ئیندۆنێزیای هه‌ژاند


په‌یام

له‌ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌یه‌كدا كه‌ شاری سیتوبۆندۆی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی جاڤای رۆژهه‌ڵاتی ئیندۆنێزیای هه‌ژاند، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئاژانسی كاره‌ساته‌كانی ئیندۆنێزیا رایگه‌یاندووە کە، له‌ئه‌نجامی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ی به‌گوڕی 6.4 پله‌ كه‌ناراوه‌كانی سیتوبۆندۆی هه‌ژاندووە، له‌ناوچه‌ی گایامی شاره‌كه‌ كه‌ زۆرترین كاریگه‌ریی به‌ركه‌وتووه‌، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئەوەش راگه‌یاندراوه‌ كه‌ له‌ناوچه‌ی گایام ژماره‌یه‌ك خانوو زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و له‌ ناوچه‌ی جێمبرانای دورگه‌ی بالی-ش هه‌ندێك خانوو زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

28ی ئه‌یلوول بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ دورگه‌ی سولاوێسی ئیندۆنێزیای هه‌ژاند و گیان له‌ده‌ستدانی دوو هه‌زار و 65 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌. 

495 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر