Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: له‌ نۆمانگی رابردوو له‌ ئه‌فغانستان زیاتر له‌ 8 هه‌زار هاوڵاتی كوژراون


په‌یام

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایده‌كات له‌ماوه‌ی نۆ مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا هه‌شت هه‌زار و 50 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ئه‌فغانستان كوژراون وبرینداربون نیوه‌ی قوربانییه‌كان به‌هۆی كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌كان و بۆمبه‌ چێنراوه‌كانه‌وه‌ بوون كه‌ له‌وانه‌یه‌ بگاته‌ ئاستی تاوانی جه‌نگ.

به‌پێی راپۆرتێكی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی له‌ ئه‌فغانستان (یۆناما)، ژماره‌ی قوربانیان له‌مساڵدا نزیكه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیانی ساڵی ڕابردووه‌وه‌ كه‌ 8084 كه‌س بوون، به‌جۆرێك ته‌نها له‌ نۆ مانگی ڕابردوودا دوو هه‌زار و 798 كه‌س كوژراون و پێنج هه‌زار و 252 كه‌سی دیكه‌ش له‌ ئه‌فغانستان برینداربوون.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: یۆناما ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ی به‌ بێ مه‌به‌ست ده‌كرێنه‌ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و كوشتنیان پێشێلكردنی مه‌ترسیداری مافه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ مرۆییه‌كانه‌و ده‌گاته‌ ئاستی تاوانی جه‌نگ.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌:  یۆناما ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ی به‌ بێ مه‌به‌ست ده‌كرێنه‌ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و كوشتنیان پێشێلكردنی مه‌ترسیداری مافه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ مرۆییه‌كانه‌و ده‌گاته‌ ئاستی تاوانی جه‌نگ.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ دوای 17 ساڵ له‌شه‌ڕی ئه‌فغانستان هێشتا ڕه‌وشی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ خراپه‌ و جێگه‌ی مه‌ترسییه‌.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان كه‌ وابڕیاره‌ 20ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێت، به‌رپرسانی ئه‌منی‌ هۆشداریان له‌ زیادبوونی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ده‌نگدان كه‌ مزگه‌وت و خوێندنگه‌ و كلینیكه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ داوه‌.


241 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر