Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران داوا ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم رێگری له‌ چالاكی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات بگرێت


په‌یام

سوپاسالاری ئێران هۆشداری ده‌داته‌ حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و داواش له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات ڕێگه‌ له‌چالاكی ئه‌و حزبانه‌ بگرێت.

محه‌مه‌د حسێن باقری سوپاسالاری ئێران له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ سنوره‌كانی پارێزگای كرماشان و له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" ئاسایشی گه‌لی ئێران بابه‌تێكه‌ هیچكات چاوپۆشی لێناكرێت، وتیشی‌ پێویسته‌ وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌ركی هاوسێیه‌تی" دژایه‌تی‌ ئه‌و گرووپه‌كانه‌ بكه‌ن كه‌دژی‌ ئێران چالاكی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

باقری هۆشداریدایه‌ ئه‌و حزب و گروپانه‌ی له‌ سنوره‌كانی هه‌رێم و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان جێگیربوون و به‌نیازی‌ به‌زاندنی‌ سنوره‌كانی ئێرانن" وتیشی‌ نابێت باره‌گای گروپه‌كانی دژ به‌تاران له‌نزیك سنوره‌كانی ئێران و وڵاتانی دراوسێ بوونیان هه‌بێت و هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رپرسیارن له‌كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و گرووپانه‌.

لێدوانه‌كانی‌ باقری‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌دوێنێ‌ نوێنه‌ری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند" به‌رده‌وامده‌بن له‌هاوكاری هاوڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه‌ی‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ڕوبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌.

242 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر