Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان پێكده‌هێنێت


په‌یام

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مان عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و، پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان له‌ به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان دایه‌.

دوای ئه‌وه‌ی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا بۆ پێنجشه‌ممه‌, ئه‌مڕۆ شه‌شه‌مین دانیشتنی ساڵی یه‌كه‌می یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامده‌درێت و به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان له‌ سێ ته‌وه‌ر پێكدێت و سه‌ره‌تا بابه‌تی گشتی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پله‌ی وه‌زیفی و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان تاوتوێ ده‌كرێت.
دواتر و له‌ته‌وه‌ری دوه‌مدا تێكڕای نمره‌ی قوتابیان و پلانی وه‌رگرتنی ناوه‌ندی بۆ ئه‌مساڵی خوێندن گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت. 

له‌كۆتا ته‌وه‌ری كارنامه‌ی ئه‌مڕۆیاندا په‌رله‌مان عێراق پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلاده‌كاته‌وه‌ وابڕیاره‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌عات 2ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێبكات.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ خوولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراقدا سه‌رۆكایه‌تیی پێنج لیژنه‌ به‌ر كورد كه‌وتبوون، كه‌ پێكهاتبوون له‌ لیژنه‌كانی په‌روه‌رده‌ ونه‌وت و یاسایی و خوێندنی باڵا و هه‌رێم و پارێزگاكان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ری لیژنه‌.

تا ئیستا هیج گفتوگۆیه‌ك له‌ نێوان فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكاری و وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان نه‌كراوه‌و به‌ووته‌ی‌ خۆیان به‌هۆی‌ لێكترازان و خراپی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ ئێستادا پێناچێت به‌ئاسانی بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن.


267 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر