Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ كه‌ركوك به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران و چواری دیكه‌ش بریندار بوون


په‌یام


پۆلیسی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند كاتژمێر 8 ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای نێوان كه‌ركوك به‌غداو له‌نزیك ناوچه‌ی تایه‌فرۆشان بۆمبێكی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
پۆلیسی كه‌ركوك باسی له‌وه‌شكردووه‌ تائێستا هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووو كۆنتڕۆڵكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراقه‌وه‌، چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ناو شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ڕوویانداوه‌و چه‌ندین كوژراوو برینداریان لێكه‌وتۆته‌وه‌.

238 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر