Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌ریای ئیجه‌.. به‌له‌مێكی تری كۆچبه‌ران كه‌ زۆرینه‌یان كورد بوون؛ نقوم بوو


په‌یام

ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ یه‌خته‌كه‌یان له‌كه‌ناراوه‌كانی ئیزمیر له‌ده‌ریای ئیجه‌ نقومبوو زۆربه‌یان كوردی‌ باشوری‌ كوردستانن

به‌پێی زانیاریه‌كان یه‌خته‌كه‌ 35 كه‌سی تێدابووه‌و به‌شی‌ زۆریان خه‌ڵكی دهۆك و زاخۆ بوون، له‌دوای‌ ژێرئاوكه‌وتنی‌ یه‌خته‌كه‌ش تائێستا هه‌شت كۆچبه‌ر به‌خنكاوی دۆزراونه‌ته‌وه‌و ئافره‌تێكی خه‌ڵكی زاخۆش ڕزگاركراوه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ فیدراسیۆنی‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند زۆرینه‌ی‌ سه‌رنشینانی‌ یه‌خته‌كه‌كورد بوون، هاوكات به‌وته‌ی‌ یه‌كێك له‌شایه‌تحاڵه‌كان ئێستا له‌ناوه‌ندی پۆلیسی كارابورون له‌ئیزمیر پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنه‌كان به‌رده‌وامه‌، ده‌شڵێت تائێستا نازانرێت قاچاخچیه‌كان كێن.

پێشتر ئێشكگری‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ توركیا ڕایگه‌یاندبوو" به‌هۆی‌ نقومبوونی‌ به‌له‌مێكی‌ كۆچبه‌ران له‌نزیك كه‌ناراوه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ توركیا" نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 25ی‌ دیكه‌ش تائێستا بێسه‌روشوێنن.

ئه‌و ئافره‌ته‌ش كه‌ رزگار بووه‌ زیاتر له‌ 28 سه‌عات له‌ ئاوه‌كه‌دا مابوه‌وه‌ به‌ڵام هه‌موو خێزانه‌كه‌ی كه‌ هاوسه‌ری و پێنج مناڵ بووه‌ خنكاوون.

1420 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر