Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ زانكۆلاین كاراده‌بێت؛ 39 هه‌زار قوتابی له‌ زانكۆو په‌یمانگاكاندا وه‌رده‌گیردرێن


په‌یام


سبه‌ینێ زانكۆلاین كاراده‌كرێت و ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی ده‌توانن سه‌یری ئه‌و به‌شه‌ زانستییانه‌ بكه‌ن كه‌ ناویانی لێهاتووه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: سبه‌ینێ سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی سایتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌ قوتابیان لێی وه‌رگیراون كاراده‌بێت وپلانی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ ئه‌مساڵ 39 هه‌زارو 57 قووتابی بووه‌ كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراویش 60 پۆینت 14 بووه‌.

دكتۆر خه‌تاب شێخانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد: 54 هه‌زارو 42 قوتابی داواكاری وه‌رگرتنیان پێشكه‌شكردووه‌و  28 هه‌زار و 609 قوتابی وه‌رگیراون كه‌ده‌كاته‌ %53 ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ داواكاری وه‌رگرتنیان پێشكه‌شكردووه‌.

له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیان وتیشی: كۆنمره‌ی به‌شه‌ پزیشكی و ئه‌ندازیارییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یاندا دابه‌زیووه‌.

دكتۆر خه‌تاب شێخانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد 20:ی ئه‌م مانگه‌ دوا واده‌ی په‌یوه‌ندی كردنی قوتابیانه‌ به‌و به‌شه‌ی كه‌لێی وه‌رگیراون، هه‌روه‌ها هه‌ر قووتابیه‌ك سكاڵای هه‌بوو ده‌توانێت تا هه‌مان به‌روار له‌مه‌ڵبه‌نده‌ ڕاوێژكارییه‌كان و تۆماری گشتی زانكۆكان سكاڵا تۆمار بكه‌ن.

474 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر