Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران... خامنه‌یی فه‌رمان ده‌كات كێشه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ چاره‌سه‌ربكرێت


په‌یام 

رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی ئابوورییه‌وه‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی دووچاری سه‌ختی بوونه‌ته‌وه‌ و فه‌رمانی كرد به‌ به‌رپرسان ساتێك زووتر كێشه‌ی ئابووری چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

نوسینگه‌ی خامنه‌یی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: "به‌تایبه‌تی به‌هۆی گرانییه‌وه‌، خه‌ڵكی توانای كڕینی پێداویستییه‌كانیان نه‌ماوه‌ و ئه‌م دۆخه‌ به‌تایبه‌تی ژیانی چینی هه‌ژارانی دژواركردووه‌. "

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئابووری له‌ وڵاته‌كه‌یاندا، كه‌شی یه‌كڕیزی پێكبهێنرێت و وتویه‌تی : "هیچ كێشه‌ و قه‌یرانێك نیيه‌ بۆمان چاره‌سه‌رنه‌كرێت. پێویسته‌ به‌رپرسان چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌ ئابوورییانه‌ بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی دوژمن له‌بارببه‌ن. پێویسته‌ هه‌نگاوی جددی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بانكداری، هه‌لیكار، هه‌ڵاوسانی ئابووری بنرێت."

خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، پێویسته‌ دژی سزاكانی ئه‌مریكا، سوود له‌ گه‌نجانی وڵات و سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان وه‌ربگیرێت.

8ی ئایاری ئه‌مساڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی راگه‌یاند و دوای 90 رۆژ له‌و بڕیاره‌، سزاكانیان بەسه‌ر ئێراندا سه‌پاند و به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی بۆ نزمترین ئاستی مێژوو دابه‌زی.

1302 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر