Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نوێترین زانیاری له‌سه‌ر 34 په‌نابه‌ره‌كه‌ی هه‌رێم كه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنكان


په‌یام 

ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ یه‌خته‌كه‌یان له‌كه‌ناراوه‌كانی ئیزمیر له‌ده‌ریای ئیجه‌ نقومبوو زۆربه‌یان كوردی‌ باشوری‌ كوردستانن ته‌نیا 1 كه‌سیان رزگاری‌ بووه‌.

ئاری‌ جه‌لال سه‌رپرشتیاری‌ گشتی‌ فیدراسیۆنی‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراق له‌ هه‌رێم به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند به‌له‌مه‌كه‌ 35 په‌نابه‌ری‌ دانیشتووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ تێدابووه‌و به‌شی‌ زۆریان خه‌ڵكی دهۆك و زاخۆ بوون.

به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست فیدراسیۆنی‌ په‌نابه‌ران گه‌یشتوون ته‌نیا یه‌ك ئافره‌ت توانیویه‌تی‌ خۆی‌ ده‌رباز بكات سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ كه‌ هاوسه‌ر و پێنج منداڵ بوون له‌ ژێر ئاوكه‌تنی‌ به‌له‌مه‌كه‌دا خنكاون.

ئاری‌ جه‌لال به‌ په‌یامی‌ وت ته‌رمی‌ 15 هاوڵاتی‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ توركیا دۆزراونه‌ته‌وه‌، هاوكات گه‌ڕان به‌دوای‌ ته‌رمه‌كانی‌ دیكه‌دا به‌رده‌وامه‌.

به‌ره‌به‌یانی‌ رۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ له‌ نزیك شاری‌ ئه‌زمیری‌ باكوری‌ كوردستان به‌له‌مێكی‌ په‌نابه‌ران كه‌ 35 په‌نابه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌ره‌و یۆنان هه‌ڵگرتبوو ژێر ئاو كه‌وت و به‌پێی‌ زانیارییه‌كان 34 كه‌سیان خنكاون.

630 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر