Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

راپه‌ڕین.. ژنێكی به‌تەمەن بە پەت خۆی هەڵواسی و گیانی له‌ده‌ستدا


په‌یام 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاندووه‌: ئەمرۆ دوانیوەڕۆ کاتژمێر ٢ ئاگادار کراینەوە بە بوونی حاڵەتێکی خۆ هەڵواسین بە پەت لە ناحیەی حاجیاوا لە گەڕەکی دابان.

رایشیگه‌یاندووه‌ دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا و تیمی بەڵگەکانی تاوان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە، دەرکەوت ژنێکی تەمەن (٤٨ ) ساڵ بەناوی ( ش.ع ) لە ماڵی باوکی بە پەت خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەم ژنە کە خاوەنی هاوسەرە و یەک منداڵیان هەیە دانیشتووی گەڕەکی سەردەمن لە ناحیەی حاجیاوا وە بەسەردان چووە بۆ ماڵی باوکی. 

بە گوێرەی وتەی کەسوکاری و بەڵگەنامەی پزیشکی، نەخۆشی دەرونی هەبووە و دەستبەجێ تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

وتوشیه‌تی له‌ ئیستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لەسەر ئەم ڕوداوە کەس دەستگیر نەکراوە به‌ڵام لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

704 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر