Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ به‌غدا


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ به‌غداو له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ڕاسپێردراوی‌ عێراق كۆبۆوه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ گه‌یشته‌ به‌غداو له‌لایه‌ن باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ عێراق پێشوازی لێكرا، دواتر له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ڕاسپێردراوی‌ عێراق  كۆبۆوه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆغڵوو عه‌بدولمه‌هدی له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداو دوور له‌ چاوی كامێراكان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا ئۆغڵو له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆبوویه‌وه‌، دواتر چاوی به‌عه‌مار حه‌كیم و هادی عامری و نوێنه‌رانی توركمانه‌كان كه‌وت.


به‌پێی‌ كارنامه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا بڕیاره‌ دوای به‌غدا، سه‌ردانی نه‌جه‌ف بكات و له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در كۆببێه‌وه‌ و دواتریش  سه‌ردانی‌ هه‌ولێر بكات.

هه‌رچه‌نده‌  ژماره‌یه‌ك ده‌زگای‌ راگه‌یاندنی‌ نزیك له‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ چاوش ئۆغلۆ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ هه‌رێم هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه‌.

403 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر