Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا: ئه‌گه‌ر جه‌مال خاشقچی كوژرابێت سعودیه‌ رووبه‌ڕووی پێشهاتی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه‌


په‌یام 

به‌ریتانیا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسه‌ سعودییه‌كه‌ ڕاست ده‌رچێت، ڕیاز ڕووبه‌ڕووی پێشهاتی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه‌.

(جێرمی هانت) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر گومانی به‌رپرسانی توركیا له‌باره‌ی‌ چاره‌نووسی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووس ڕاست ده‌رچێت كه‌ گوایه‌ دوای‌ چوونه‌ نێو كونسوڵگه‌ری سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ كوژراوه‌، ئه‌وكات ڕیاز له‌لایه‌ن له‌نده‌نه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی پێشهاتی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه‌.

(هانت) له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی وتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێمه‌ و ڕیاز له‌سه‌ر بنه‌مای به‌های‌ هاوبه‌ش دامه‌زراوه‌، بۆیه‌ چاره‌نووسی به‌ڕاستگه‌ڕانی كوشتنی خاشقچی پێشهاتی مه‌ترسیداری بۆ ڕیاز لێده‌كه‌وێته‌وه‌.


وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌و باره‌وه‌ زیاتر قسه‌ی‌ كرد و وتی: كه‌سانێك كه‌ له‌ مێژه‌ خۆیان به‌ دۆستی سعودیه‌ ده‌زانن ده‌ڵێن پرسی جه‌مال خاشقچی زۆر مه‌ترسیداره‌.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وتیشی: له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ قسه‌م كردووه‌‌و خه‌می قوڵی خۆمانمان له‌و ڕووه‌وه‌ پێ گه‌یاندووه‌.

539 جار خوێندراوەتەوە
11/10/2018

بابەتی زیاتر