په‌یام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكردووه‌ته‌وه کۆچی دوایی عەمید نەریمان عەزیز بەڕێوەبەری پێشووی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
له بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه: بە داخ و خەمێکی زۆرەوە کۆچی دوایی عەمید نەریمان عەزیز بەڕێوەبەری پێشووی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەنین کەدوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکەی کەمێک لەمەوپێش گیانی سپارد.
لە ئێستادا ئامادەکاریەکانی بە خاک سپاردنی دەستی پێکردوە و لە مزگەوتی بەهەشتەوە بەرە و گردی سەیوان بەرێدەکرێت و پرسەکەی لە مزگەوتی (عومەری کوری خطاب) دەبێت.
عه‌مید نەریمان عەزیز فەقێ محەمەد له ئایاری ساڵی ٢٠١٥ ه‌وه لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان وەک بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکاربوو و تاوه‌كو تێكچونی باری ته‌ندروستیی له ساڵی 2017 له پۆسته‌كه‌یدا مایه‌وه.
881 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018