Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بانکی ناوەندی عێراق سفرەکانی سەر دینار لادەبات


په‌یام 

بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند لابردنی سفره‌كان له‌سه‌ر دراوی عێراقی هێشتا له‌ ئارادایه‌، ده‌شڵێت قه‌باره‌ی دراو له‌بازاره‌كانی عێراقدا ده‌گاته‌ 44 ترلیۆن دینار.

عه‌بدولكه‌ریم حه‌سه‌ن شه‌نون به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌رهێنان و گه‌نجینه‌ له‌بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرایكرد" به‌پێی‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ سێ سفر له‌سه‌ر دراوی ئێستای عێراق لاده‌برێن، هاوكات دراوه‌ به‌ها گه‌وره‌كان نوێده‌كرێنه‌وه‌و دراوی ئاسنی ورده‌ش دروستده‌كرێت.

شه‌نون له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند عێراق له‌پرسی‌ ده‌ركردنی‌ دراودا ڕێگه‌یه‌كی‌ دروستی‌ نه‌گرتۆته‌به‌رو به‌وهۆیه‌وه‌ دراوه‌ بچوكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو به‌كارهێنراون، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و دراوانه‌ تووشی‌ له‌ناوچوون بوون، ده‌شڵێت له‌ئێستادا قه‌باره‌ی دراو له‌بازاره‌كانی عێراقدا ده‌گاته‌ 44 ترلیۆن دینار.

پڕۆژه‌ی لابردنی سفره‌كان له‌سه‌ر دراوی عێراقی بڕیاربوو له‌ساڵی 2014 دا جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی‌ ڕێكخراوی‌ داعش و كۆنتڕۆڵكردنی پێنج پارێزگای‌ عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه‌ پڕۆژه‌كه‌ی دواخست.

7055 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018

بابەتی زیاتر