Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌رپرسانی عێراق جه‌ختیان له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كرده‌وه‌


په‌یام 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌‌و جه‌ختی له‌ یه‌كپارچه‌یی‌و پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق كرده‌وه‌.

مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ گه‌یشته‌ به‌غداو له‌لایه‌ن باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ عێراق پێشوازی لێكرا، دواتر له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ڕاسپێردراوی‌ عێراق، كۆبۆوه‌.

 له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئۆغڵو به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆبووه‌وه‌، دواتر چاوی به‌عه‌مار حه‌كیم و هادی عامری و موقته‌دا سه‌در و نوێنه‌رانی توركمانه‌كان كه‌وت.

له‌ ته‌واوی ئه‌و دیدارانه‌ی وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا ‌و به‌رپرسانی عێراق پرسی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی زیاتر بۆ عێراق‌و بوونی هێزه‌كانی توركیا له‌ ناوچه‌كانی باكوور و هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نكه‌ره‌و به‌غدا تاووتوێ كران، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییشدا ئۆغلۆ به‌ڵێنی دا كونسوڵگه‌ریی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌سره‌‌و موسڵ بكاته‌وه‌‌و وتیشی: ئه‌نكه‌ره‌ ڕێز له‌ یه‌كپارچه‌یی‌و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق ده‌گرێت.

به‌پێی‌ كارنامه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا بڕیاره‌ دوای به‌غدا، سبه‌ینێ سه‌ردانی سه‌ردانی‌ هه‌ولێر بكات.

376 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018

بابەتی زیاتر