Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و سێ هاوڵاتییه‌ی له‌ گه‌رمیان بونه‌ ژێر خۆڵی ناعورێكه‌وه‌


په‌یام 

به‌هۆی هه‌ره‌سی ناعورێكه‌وه‌ له‌ گوندێكی‌ ناحیه‌ی‌ مه‌یدان، له‌ سنوری گه‌رمیان سێ كه‌س بوون به‌ژێر خاكه‌وه‌ ته‌رمه‌كانیان به‌ حه‌فاره‌ له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پۆلیس ده‌رهێنرایه‌وه‌.

عه‌لی‌ جه‌مال قدووری‌ به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی هه‌ره‌سی ناعورێكه‌وه‌ له‌ گوندی‌ حه‌سار له‌ ناحیه‌ی‌ مه‌یدانی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان، سێ كه‌س بوون به‌ژێر خاكه‌وه‌ و دوای ئاگادار كردنه‌وه‌مان، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پۆلیس گه‌شتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ و ته‌رمه‌كانیان له‌ رێگه‌ی‌ حه‌فاره‌وه‌ ده‌رهێنایه‌وه‌ و له‌ ئێستادا ره‌وانه‌ی‌ پزیشیكی‌ دادوه‌ری كراون له‌ شاری كه‌لار.

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان  وتیشی به‌یانی ئه‌مڕۆ  له‌گوندی حه‌سار سه‌ربه‌ ناحییه‌ی مه‌یدان ئه‌و هاوڵاتییانه‌ له‌كاتێكدا به‌حه‌فاره‌ سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی ناعوری ئاو بوون زیاتر له‌ (10) مه‌تر ناعوره‌كه‌یان قوڵ كردوه‌ و خۆیان له‌نێویدا بوون له‌پڕ لێواری ناعوره‌كه‌ رووخاوه‌ به‌سه‌ریاندا و سه‌رجه‌میان بوون به‌ ژێر خۆڵی ناعوره‌كه‌وه‌.

به‌پێی زانیاری په‌یامنێری په‌یام ئه‌و سێ هاوڵاتیه‌ دانیشتووی قه‌زای كه‌لارن و خه‌ڵكی گونده‌كانی‌ بناری به‌مۆن و به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ناعوری ئاو بۆ به‌كارهێنانی كشتوكاڵ ڕوویان له‌و ناوچه‌یه‌ كردووه‌ و هه‌ر سێكیان خێزاندارن و دوانیان برای یه‌كترین.

 

4517 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018

بابەتی زیاتر