Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا قه‌شه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ی ئازادكرد و تره‌مپیش كاردانه‌وه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی ئازادكردنی‌ قه‌شه‌ برونسۆن رایگه‌یاند هه‌وڵی زۆریانداوه‌ بۆ ئازادكردنی‌ و به‌م زوانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ولاَته‌كه‌ی خۆی.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی بڕیاری زیندانیكردنی له‌ ماڵ و قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر قه‌شه‌ برونسۆن له‌ لایه‌ن دادگای توركیاوه‌ رایگه‌یاند نزا و بیركردنه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ برونسۆنه‌، هیوادارم له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی. 

دۆناڵد تره‌مپ، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی برونسۆن چه‌ند تویتێكی بڵاوكرده‌وه‌.

تره‌مپ نووسیوویه‌تی: نزا و بیركردنه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ برونسۆنه‌. هیوادارم له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی. 

تره‌مپ له‌ توێتێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو كه‌ قه‌شه‌ برونسۆن ئازادكرا، به‌م زووانه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت و ئه‌وان زۆر هه‌وڵیان بۆ ئازادكردنی‌ داوه‌.

ئاندریو كرایگ برونسۆن كه‌ قه‌شه‌یه‌كی‌ به‌ ره‌گه‌ز ئه‌مریكیه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی سیخوڕیكردن و ئه‌نجامدانی تاوان له‌ به‌ژه‌وه‌ندی هه‌ردوو رێكخراوی فه‌تحوڵڵاگویله‌ن و پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان له‌ توركیا قۆناغه‌كانی دادگاییكردنی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، له‌ لایه‌ن دادگای توركیاوه‌ سزای زیندانی سێ ساڵ و یه‌ك مانگ و 15 رۆژی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، دوای نزیكه‌ی‌ دوو ساڵ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌، ئه‌مرۆ دادگای توركیا بریاری ئازادكردنی‌ ده‌ركرد.

1869 جار خوێندراوەتەوە
12/10/2018

بابەتی زیاتر