Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌گولـله‌ی‌ سه‌ربازانی ئیسرائیل، 5 فه‌ڵه‌ستینی كوژران‌و 50 ی دیكه‌ برینداربوون

په‌یام

له‌ ئاكامی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی به‌ڕووی خۆپیشانده‌رانی فه‌ڵه‌ستینی له‌ میانی به‌شدارییكردنیان له‌ خۆپیشاندانه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ نزیك سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌، 5 هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی كوژران و 50 ی دیكه‌ برینداربوون. 


ئه‌شره‌ف قودره‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، پێنج هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌ فیشه‌كی سه‌ربازانی ئیسرائیل كوژراون.

ئه‌شره‌ف قودره‌، روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ناسنامه‌ی دوو له‌ كوژراوه‌كان ناسراوه‌ كه‌ دوو گه‌نجی فه‌ڵه‌ستینین و ته‌مه‌نیان 27 ساڵ و 29 ساڵانه‌ و هێشتا ناسنامه‌ی سێ كوژراوه‌كه‌ی‌ دیكه‌ نه‌زانراوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ راشیگه‌یاندووه‌ هه‌ر له‌میانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆدا، 50 فه‌ڵه‌ستینی دیكه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌ فیشه‌كی سه‌ربازانی ئیسرائیل برینداركراون.

385 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2018

بابەتی زیاتر