Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. 329 كه‌س به‌هۆی‌ خۆڵبارینه‌وه‌ تووشی‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ بوون

په‌یام

سه‌یف به‌در وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق ئاشكرایكرد" 329 كه‌س به‌هۆی‌ خۆڵبارینی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوو له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ عێراق تووشی‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ بوون و به‌شێكیان ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراون.

به‌در وتیشی‌ "له‌كاتی‌ خۆڵباریندا كه‌سانی‌ به‌ ته‌مه‌ن و منداڵان زیاتر مه‌ترسی‌ تووشبوون به‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان له‌سه‌ره‌، هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دووچاری‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و ڕه‌بۆو نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان بوون پێویسته‌ له‌وكاته‌دا خۆیان له‌چوونه‌ده‌ر بپارێزن، له‌ئه‌گه‌ری‌ چوونه‌ده‌ریشدا پێویسته‌ ده‌مامك یان پارچه‌ قوماشێكی‌ ته‌ڕ به‌كاربهێنن بۆخۆپاراستن له‌كاریگه‌ری‌ خۆڵبارینه‌كه‌.

له‌دوو ڕۆژی‌ ڕابردوودا شه‌پۆلێكی‌ خۆڵبارین ڕووی‌ له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان كرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمیش ڕایگه‌یاند: شه‌پۆله‌كه‌ پێشبینیكراو نه‌بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ساڵانه‌ له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزه‌كانی پایزو به‌هاردا چه‌ند جارێك شه‌پۆلی خۆڵبارین ڕووده‌دات.

300 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2018

بابەتی زیاتر