Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زیاترله‌ 15 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق كاندیدكردووه‌

په‌یام

ئه‌نجامی‌ كۆتایی كاندیدكردنی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌، زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان كاندیدكردووه‌.

نووسینگه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ڕاسپێردراوی‌ عێراق ئه‌نجامی‌ كۆتایی خۆكاندیدكردنی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، 15 هه‌زارو 184 كه‌س خۆیان كاندیدكردووه‌.

نووسینگه‌ی‌ عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه‌ ئه‌و 15 هه‌زار كه‌سه‌ له‌ هه‌موو پارێزگاكانی‌ عێراقی‌ تێدایه‌و كاندیدی‌ هه‌موو وه‌زارته‌كانی‌ حكوومه‌تی‌ له‌خۆگرتووه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ هه‌زارو 778 له‌كاندیده‌كان هه‌ڵـگری‌ بڕوانامه‌ی‌ دكتۆران كه‌ ده‌كاته‌ سه‌دا 12ـی‌ تێكڕای‌ كاندیدان، هاوكات سه‌دا 14ـی‌ كاندیده‌كان كه‌ ده‌كاته‌ دوو هه‌زارو 200 كاندید خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌رن.

نووسینگه‌ی‌ عه‌بدولمه‌هدی‌ ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ له‌ سه‌دا 15ـی‌ كاندیده‌كان ئافره‌تن، له‌كاتێكدا سه‌دا 96ـی‌ كاندیده‌كان سه‌ربه‌خۆن و لایه‌ندارییان بۆهیچ حزب و لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ نیه‌.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ تائێستا 601 كاندید له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی‌ پسپۆڕه‌وه‌ جیاكراونه‌ته‌وه‌و ڕێژه‌كه‌ش جارێكیتر كه‌مده‌كرێته‌وه‌، له‌قۆناغی‌ داهاتووشدا كاندیده‌كان چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و وردبینی‌ بۆ بڕوانامه‌و سیڤیه‌كانیان ده‌كرێت.

283 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2018

بابەتی زیاتر