Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌‌و پێكهێنانی‌ لیژنه‌كان تاوتوێ ده‌كات

په‌یام

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنێكی ئاسایی ئه‌نجامده‌دات و پێكهێنانی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌كات.


به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان دانیشتنی ژماره‌ 7ی خۆی سازده‌كات و كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ سێ خاڵ.

له‌خاڵی یه‌كه‌می كارنامه‌كه‌دا هاتووه‌ په‌رله‌مان تاوتوێی ئه‌و تانانه‌ ده‌كات سه‌باره‌ت ڕاستی و دروستی ئه‌ندامێتی هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

هاوكات خاڵی دووه‌می كارنامه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان،  و خاڵی سێیه‌می كارنامه‌كه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ تاوتوێكردنی بابه‌تێكی گشتی تایبه‌ت به‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان.

وابڕیاره‌ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی‌ عێراق كاتژمێر یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجامبدرێت و ئه‌و دانیشتنه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ هێشتا گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامن.

231 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2018

بابەتی زیاتر