Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لاڤرۆڤ: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات نیمچه‌ ده‌وڵه‌تێك دابمه‌زرێنێت

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه‌ له‌ سوریا، ده‌یه‌وێت له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات نیمچه‌ ده‌وڵه‌تێك دروستبكات.

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا: رایگه‌یاند ئیدلیب دوایین ناوچه‌ نییه‌ له‌ سوریا كه‌ كێشه‌ی له‌سه‌ر بێت، له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات خاك و ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان هه‌یه‌ و ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌ سوریه‌كانیه‌وه‌ له‌ پێشیانه‌وه‌ كورده‌كان ده‌یه‌وێت له‌و ناوچه‌یه‌ نیمچه‌ ده‌وڵه‌تێك دابمه‌زرێنێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ قبوڵنه‌كراوه‌ و  دووباره‌ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بچێته‌وه‌ سه‌ركێشییه‌كی مه‌ترسیدار له‌ كوردستانی عێراق و بیرۆكه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ كوردستانی گه‌وره‌ ناوده‌برێت.

هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی دژایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌، وتویه‌تی؛ به‌دوری نازانم كه‌ ئه‌مریكا هه‌وڵ بدات بۆ هێشتنه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆز له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س ئارام نه‌بێت.

270 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2018

بابەتی زیاتر