Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. میراتگرێكی‌ بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی خۆی بۆ پۆستێكی باڵا كاندید ده‌كات

په‌یام

میراتگرێكی‌ بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی له‌ عێراق خۆی بۆ پۆستێكی باڵای حكومه‌تی داهاتوو كاندید ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی‌ نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق ئاشكرای كرد، زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌س به‌شێوه‌ی‌ ئۆنلاین خۆیان بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق كاندید كردووه‌ له‌ نێویاندا شه‌ریف عه‌لی كوڕی حسێنیان تێدایه‌ كه‌ میراتگری بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تییه‌ له‌ عێراق.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، شه‌ریف عه‌لی كوڕی حسێن میراتگری بنه‌ماڵه‌ی‌ پاشایه‌تی له‌ عێراق خۆی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له‌ عێراق كاندید كردوه‌.

رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت پاڵپشت به‌ زانیاریه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ نزیكه‌ی 200 كه‌س له‌وانه‌ی پێشكه‌شیانكردوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌ وزارییه‌كان هه‌ڵگری بروانامه‌ی خوێندنی باڵان و له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ژین و شه‌ریف عه‌لی كوری حسین یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه‌.

شه‌ریف عه‌لی كوڕی حسێن دوا كه‌سی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری پادشایه‌تی عێراقه‌ كه‌ له‌ ژیاندا ماوه‌، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان له‌ ته‌مووزی ساڵی 1958 كوژران.

438 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2018

بابەتی زیاتر